لە ماڵەوە کۆلاجین ئامادە بکە
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
کۆلاجین ماددەیەکی گرنگە بۆ پێستی مرۆڤ پێست پێویستی پێی ھەیە لەبەر ئەوەی یارمەتیدەرە بۆ جوانکردنی پێست و روخسار لە پیربوون و چرچی دەپارێزێت، وەک پرۆتینێکی بەھێز بۆ پێست کاردەکات و خانمان دەتوانن بە رێگایەکی سروشتی کۆلاجین لە ماڵەوە ئامادە بکەن.
پێداویستییەکان:
٢٠دەنک تۆوی ھەرمێ
٢٠دەنک تۆوی سێو
کوپێک ئاو
چۆنێتی ئامادەکردن و بەکارھێنان:
تۆوەکان بکەرە ناو کوپە ئاوەکەوە سەرەکەی دابخە، رایبوەشێنە و بیکەرە ناو سەلاجەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ، چاوەرێ بکە تا رەنگی ئاوەکە زەرد دەبێت و بە لۆکە بیدە لە روخسارت رۆژی ٣-٤ جار لە رۆژێکا بەکاری بھێنە بۆ ماوەی دوو ھەفتە، ھەست بە ئەنجامە باشەکەی دەکەیت.
|