مەحمود سەنگاوی ھۆشداری بە پارتی دەدات
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
مەحمود سەنگاوی ھۆشداری بە پارتی دەدات لە ئەگەری ھەنگاونانیان بەبێ یەکێتی، ئەوا بێدەنگ دانانیشن و پلانی خۆیان جێبەجێدەکەن، دەشڵێت " ئێمە سواڵکەر نین و خێر لە ھیچ کەس قبوڵ ناکەین".
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (گەرماوگەرم)ی کەناڵی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند " ھەندێک لە بەرپرسانی پارتی باس لە ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت دەکەن بەبێ یەکێتی، ئەگەر پارتی بەبێ یەکێتی ھەر ھەنگاوێک بنێت ئەوا ئێمەش بێدەنگ نابین و پلانی خۆمان جێبەجێ دەکەین، ھیواداریشم کارێک نەکەن بگاتە ئەو دۆخە".
وتیشی "پارتی زۆرینەی پۆستە باڵاکانی بۆخۆی داناوە و جێگرەکانی بۆ یەکێتی داناوە، وەک ئەوەی خێرمان پێبکات، ئێمە سواڵکەر نین و خێریش لە کەس قبوڵ ناکەین".
لەبارەی ئەگەری ئۆپۆزسیۆن بوونی یەکێتی، موحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوەکرد " یەکێتی، گۆڕان و نەوەی نوێ و ئەمانە نیە و نابێتە ئۆپۆزسیۆن و حکومەت بەبێ یەکێتی پێکنایەت و پێکیشبێت حکومەتێکی لەت و فاشل دەبێت".
|