سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی هاوردەكراودا دەگیرێت
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستوودا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به نرخی فرێش به هاوڵاتیانی بفرۆشێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، لیژنه‌ی (یه‌ك) له فولکەی مامە ریشەی ناوشاری سلێمانی دەستیان به‌سه‌ر 100 کیلۆ گۆشتی هاورده‌كراوی به‌ستودا گرتوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی وبه نرخی فرێش خاوی كردبویه‌وه تا به‌هاوڵاتیان بفرۆشێت.
وتیشی: "ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لێبڵی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه و خاوكرابوه‌وه و له‌ناو عه‌لاگه و زه‌رفی گه‌وره لە سەر شۆستەی دوکانێکی داخراو دانرابوو، تا بەنرخی گۆشتی خۆماڵی به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت".
گۆران قادر ئەوەشی خستەڕوو: "له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌دا گیراوه و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كار‌هێنراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌كاتی كڕین و بازاڕكردن دا دڵنیا بنه‌وه له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی ده‌یكرن و به‌كاریده‌هێنن له هه‌بونی گومان له هه‌ر كاڵاوشمه‌كێك په‌یوه‌ندی به 07708677777 بكه‌ن یاخود له رێی په‌یجی (قایمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
|