تەندروستی

زیانەکانی شەکر بزانە

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

شەکر، چووە ریزی ئەو خواردنانەی کە کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و زیانی راستەوخۆ بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، توێژینەوەیەکی پزیشکی چەند زیانێکی شەکری ئاشکرا کردووە، کە راستەوخۆ کاریگەری دەخاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و زیانەکانیشی ئەمانەن.

ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن و زیاد بوونی کێشی لەش و، دروست بوونی چەوری لە ورگ و کەمەردا.

ھۆکارێکە بۆ زیاد بوونی کێش، چونکە ھەستی برسیبوون زیاد دەکات دەبێتە ھۆی قەڵەوی بە تایبەت لە ورگ و کەمەردا زیاتر ھەستی پێ دەکرێت.

بەرگری لەش کەم دەکاتەوە، دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە ماندووێتی.

چرچولۆچی دەوروبەری چاوەکان زیاد دەکات.

خۆراکی خانە شێرپەنجەییەکانە، دەبێتە ھۆی گەشەی خانەی شێرپەنجەیی.

ھۆکارێکە بۆ ئاڵۆزبوونی دەروون، دەبێتە ھۆی لەدەست دانی خەوێکی ئارام.

ھۆکارە بۆ دروست بوونی زیپکەی روخسار.
2019-03-12
زیاتر...