تەندروستی

ئەلۆڤێرا ئەم سوودانەی ھەیە

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

ئەلۆڤێرا یەکێکە لەو ماددە گیایانەی لە رۆژھەڵات و رۆژئاوا بەکاردەھێنرێت، لە کۆنەوە بۆ چارەسەر بەکاریان ھێناوە، بەتایبەت کێشەکانی پێست و سوتاوی چونکە سودێکی زۆری ھەیە و ھەروەھا چارەسەرێکی سروشتی زۆر باشە.

ئەلۆڤێرا دژە بەکتریایە ، رێژەیەکی زۆر ماددەی ئاسن و ڤیتامینی تێدایە کە چارەسەرە بۆ ئەکزیما، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەر کردنی ھەوکردنی برین.

ھەروەھا چارەسەرە بۆ سوتاوی و برینی پێست و ھەوکردنی پێستی چەور، چارەسەرێکی سروشتی باشە بۆ سەدەف.

دەتوانیت وەک کرێمێک بەکاری بھێنیت بۆ شوێنە ھەستیارەکان ‎پێست شێدار دەکات ‎خوراندن ناھێڵێت ‎پێست گەنج دەکاتەوە، ‎دەتوانن وەک دژە خۆر جێلەکەی بەکار بھێبیت.
2019-03-03
زیاتر...