مارسێلۆ نزیکە لە جێھێشتنی ڕیاڵ مەدرید
ئاژانسی نھا: وەرزش
رۆژ بە رۆژ مارسیلۆی بەرازیلی لە ریزەکانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نزیکتر دەبێتەوە.
بەھۆی گەورە بونی تەمەنی و دابەزینی توانای جەستەییەوە ئاستی مارسیلۆ بە جۆرێک دابەزیوە وای لە سۆلاری راھێنەری ریاڵ مەدرید کردوە لەسەر کورسی یەدەگ دایبنێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن مارسیلۆ لەو بارودۆخەی تیایدایە بێزارە و ھەڕەشەی جێھێشتنی یانەکەی کردوە گەر نەگەرێتەوە پێکھاتەی سەرەکی.
بە پێی ھەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیاش رۆناڵدۆ داوای لە ئیدارەی یۆڤانتۆس کردوە بۆند لەگەڵ مارسیلۆ ئیمزابکەن و بیگوازنەوە ریزەکانیان.
|