وەرزش

ڤاڵڤێردی داھاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

ئاژانسی نھا: وەرزش

راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ئارەزوو دەکات تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەدا بمێنێتەوە.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی، ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی بە کارگێڕی یانەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە بەرشەلۆنەدا درێژە بەکارەکەی بدات، کە لە ٢٠٢٠دا کۆتایی دێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کارگێڕی بەرشەلۆنەش دەیانەوێت پارێزگاری لە راھێنەرەکەیان بکەن و ئامانجی سەرەکی یانەکەشیان دەزانێت، کە ئەویش بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ھێمنی و سادەیی ڤاڵڤێردی و درووستنەکردنی کێشە لەگەڵ یاریزانەکان، ھەروەھا سیاسەتی سەرکەوتووی لەگەڵ میسی و ھەڵسوکەوتی باشی لەگەڵ دیمبلی ومالکۆم و ڤیدالدا، وای کردووە پێگەی خۆی لە پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەدا بەھێزبکات و متمانەی کارگێڕی بەرشەلۆنە بەدەستبھێنێت.
 

2019-02-08
زیاتر...