وەرزش

بارتۆمیۆ باسی چارەنووسی ڤاڵڤێردی و گەڕانەوەی نێیمار دەکات

ئاژانسی نھا: وەرزش

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایدەگەیەنێت ھەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوەن ڤالڤێردی لە پۆستی راھێنەرایەتی بەردەوام بێت و  رەتیشیکردەوە نەیمار داوای گەرانەوەی کردبێت بۆ بەرشەلۆنە.


لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باسی لەوەکرد گرێبەستەکەی ڤالڤێردی راھێنەر وەرزێکی ماوەو ھەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوەن بۆ ساڵێکی تریش بمێنێتەوە.


سەرۆکی بەرشەلۆنە رەتیشیکردەوە پەیوەندی پێوە کرابێت بۆ گەرانەوەی نەیمار و دوپاتیکردەوە کە ئەوان بۆ جێگەکەی گرێبەستیان لەگەڵ دیمبلی و کۆتینیۆ ئیمزاکردوە.

ناوبراو ئاشکراشیکرد "لەنوێکردنەوەی بۆندی ئالبا نزیکبونەتەوەو لە یارییەکەی لیۆندا وردەکارییەکەی رادەگەیەنن".

2019-02-06
زیاتر...