وەرزش

مانچستەر یونایتد مەرجی مانەوەی سۆڵسکایەری دیاریکرد

ئاژانسی نها: وەرزش

مانچستەر یونایتد مەرجێکی بۆ مانەوەی بەردەوام بوونی سۆلسکایەری ڕاھێنەری یانەکە داناوە ئەویش سەرکەوتنی یانەکەیە بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داھاتوو، ئیدارەی یانەکەش ٢٠٠ ملیۆن پاوەند بۆ بەھێزبونی ریزەکانی تەرخانکردوە.


رۆژنامەی میرۆری بریتانی ئاشکرایکردوە، ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتد بریاریداوە گەر یانەکە بتوانێت سەرکەوێت بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داھاتوو ئەوا سۆلسکایەر لە پۆستی راھێنەرایەتی بھێڵێتەوە.


جگە لەوەش بری ٢٠٠ ملیۆن پاوەندی بۆ بەھێزکردنی ریزەکانی تەرخان کردوەو لەوەرزی داھاتوەوە بە پلان چەند یاریزانێک دەکرێت.


بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد مۆرینۆی لە پۆستی راھێنەرایەتی دورخستەوەو سۆلسکایەری یاریزانی پێشووی یانەکەی بەشێوەیەکی کاتی بە ڕاھێنەری یانەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە دیاریکرد.

2019-02-03
زیاتر...