تەرمی دوو پێشمەرگە بێسەرو شوێنەکەی ئامێدی دۆزرایەوە
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
کەمێک پێس ئێستا و پاش شەش ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونیان تەرمی ئەو دوو پێشمەرگەیە دۆزرایەوە کە دەرکەوتووە بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە شەھید بوون.
شەش ڕۆژ پێش ئێستا و لە رۆژی ٢٠/١/٢٠١٩ ئەو دوو پێشمەرگەیە چونەتە سەر چیا بەمەبەستی برینەوەی ھەنگ، بەڵام بێسەر و شوێن بوون و ئەمشەو تەرمەکانیان لە نزیک ئەشکەوتێک دۆزراونەتەوە.
کەسوکاری قوربانیەکان ڕایانگەیاندووە " دوای شەش ڕۆژ لە دیار نەمانیان توانیمان لە نزیک ئەشکەوتی مرکێ لە بەرامبەر گوندی سێری لە ئامیدی بدۆزینەوە و بۆمان دەرکەوتووە بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە شەھید بوون".
ئەو دوو پێشمەرگەیە ناویان بەختیار حەسەن نوح و زیاد حەجی زیرۆ-یە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ٢٣ی ئەم مانگەش بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە حەوت ھاوڵاتی لە قەزای ئامیدە شەھید بوون.
|