هەواڵ

بەرپرسێکی دیکەی یەکێتی لە لایەن پارتیەوە دەستگیرکرا

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

ھێزێکی ئەمنی سەر بە ئاسایشی پارتی لە ئاکرێ کارگێڕی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان دەستگیرکرد.

ھاوار ئامێدی، بەپرسی کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی لە ئامێدی بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند دوێنی پێنجشەممە ھەڤاڵ عاسف حسێن زێباری،سەرپەرشتیاری کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لایەن ھێزێکی  ئەمنی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا نازانرێت ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە".

وتیشی " ھەڤاڵ عاسف کەسێکی دڵسۆز و خەباتگێڕە و پێوانیە ھیچ کارێکی ھەڵەی کردبێت، بەڵام ئەمە یەکەم جار نیە ئەم کارانە بەرامبەر کادرانی یەکێتی لەم ناوچانە دەکرێت و بەردەوام کێشە و تۆمەتمان بۆ دروست دەکەن و دەستگیرمان دەکەن ".

بەرپرسەکەی یەکێتی لە ئامێدی ئاماژەی بەوەشدا " پارتی دەیەوێت بەم کارانە ڕێ لە بەرەو پێشچوون و فراوان بوونی دەنگی یەکێتی لەم ناوچانە بگرێت، بەڵام یەکێتی بەردەوام گەشە دەکات و ئێمە لە ھیچ شتێک ناترسین و حزبێکی گەورەین و بەردەوام دەبین لە خەباتی خۆمان".

پێشتر و لە ماوەی رابردوودا لە ئاسایشی پارتی لە ھەولێر چەند کادیرو بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان دەستگیرکرد، ئەمەش بووە ھۆی درستبوونی ناکۆکیەکی زۆر لە نێوان ئەو دەوو حزبەدا و بەھۆیەوە ماوەیەک کۆبوونەوەکانیان بۆ پێکھینانی کابینەی نوێی حکومەت وەستاند. 


2019-01-25
زیاتر...