هەواڵ

ئەگەر حکومەت پاشەکەوت لانەبات لە بەغداوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی ھەرێم دەردەکرێت

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی عێراق پابەندبوو بە جێبەجێ کردنی یاسای بودجە، بەڵام حکومەتی ھەرێم ھەر بەردەوام بوو لەپێدانی موچە بەپاشەکەوتەوە، ئەوا داوادەکەن حکومەتی عێراق خۆی ڕاستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەران
.
غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، " ئەگەر حکومەتی عێراق پابەندبوو بە جێبەجێ کردنی یاسای بودجە، بەڵام حکومەتی ھەرێم ھەر بەردەوام بوو لەپێدانی موچە بەپاشەکەوتەوە ئەوا جگە لەوەی داوادەکەین حکومەتی عێراق خۆی ڕاستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەران داواش دەکەین فرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی ھەرێم دەربکات. "

ڕوونیشیکردووەتەوە "ئەوەی لەم خولەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە کراوە، ئەگەر حکومەتی عێراق وەک خۆی جێبەجێی بکات ئەوا ھیچ کاتێک لەپێشووتردا ئەوە بۆ کورد نەکراوە."

ئاماژەی بەوەشداوە "چەسپاندنی ڕێژەی ١٢%ی بەشە بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان زیانی زۆرمان لێدەدات  و وەزیری دارایی و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێژەکەیان نەکردە لە١٧% تا نەوتی ھەرێم ڕادەستی حکومەتی عیراق نەکەن".

غالب محەمەدجەختیشیکردووەتەوە "حکومەتی ھەرێم ئەگەر ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکرد پاش ھاتنی بودجە لە بەغدادەوە موچەی بەپاشەکەوتەوە دا ئەوا ئەرکی پەرلەمانتارانە فشار لەحکومەتی عێراقی بکەن کە خۆی ڕاستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات، داوا لەحکومەتی ھەرێمیش بکات لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ بنێرێت و موچەی ئەوانە خۆی ڕاستەوخۆ بدات و فەرمانبەرانی بندیواریش بۆ حکومەتی ھەرێم خۆی بنێرێتەوە و خۆی موچەیان پێبدات".

2019-01-25
زیاتر...