ئاژانسی نها: ئاریا ره‌شاد
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ساردی ده‌خاته نێوان چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه‌وه، به جۆرێك كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا و، گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنه و هاوپه‌یمانی بایكۆتی پرۆسه‌كه‌ی كردووه و یه‌كگرتووش ئاماده‌یه.
رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ئاژانسی نها-ی راگه‌یاند"به‌رنامه‌ی نه‌گۆڕمان هه‌بووه بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نین به هیچ شێوه‌یه‌ك".
وتیشی "پێشتریش فراكسیۆنه‌كه‌مان ده‌نگی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نه‌داوه".
ئه‌مه له كاتێكدا هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاندووه "بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا ناكه‌ن".
قاسم گه‌ڵاڵی به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاژانسی نها-ی راگه‌یاند"ئاماده‌ین بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا". ده‌شڵێت "كیشه‌ی ئێمه ته‌نها تۆماری ده‌نگده‌رانه و تانه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنكردووه".
هاوكات بزوتنه‌ی گۆڕان له زاری شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه‌وه ئاشكرایكرد "پێمان باش نییه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێ و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بخاته مه‌ترسیه‌وه". راشیگه‌یاند "تۆماری ده‌نگده‌ران پاك و بێگه‌رد نییه و پاكرنه‌وه‌ی پێویستی به كاته".
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه چه‌ندین بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌بووه و بڕیاریاندا به یه‌ك فراكسیۆن بچنه به‌غدا، به‌ڵام واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌لێنی خسته نێوانیان.