راپۆرت

خۆپیشاندانەكانی بەسرە فشاری لەسەر لایەنەكان دروستكردووە تا زوتر حكومەتی نوێ پێك بهێنن


ئاژانسی نها: ئاوات خەیروڵڵا 


ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندانەكانی بەسرە بەردەوامی هەیە، دوای ئاڵۆزییەكان و كوژرانی چەند خۆپیشاندەرێك فشاربۆ سەر لایەنەكان زیاتربووە و  هەوڵەكانیش بۆ ئەنجامدانی كۆ بونەوەی پەرلەمان بەردەوامە".

دوای پەیامەكەی موقتەدا سەدر كەداوای  ئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد لەسەر ئاڵۆزییەكان پەرلەمانتاران ئاماژە بەوەدەكەن هەوڵی ئەنجام دانی كۆبونەوە دەكەن لەوبارەیەوە عامر فایز پەرلەمانتاری بەسرە بەئاژانسی نهای راگەیاند، لەگەڵ داواكارییەكەی موقتەدا سەدرن و لەئێستاشدا هەوڵ دەدەن كە كۆبونەوەی پەرلەمان رێك برخێت".

وتیشی، دۆخی بەسرە ئاڵۆزتربووە وخۆپیشاندانەكان بەردەوامی هەیە چەند بینایەكی حكومی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون".


ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی عێراق بڕی 20ملیار دیناری بۆ باشكردنی ئاوی خواردنەوە وخزمەتگوزارییەكانی دیكە تەرخانكردووە".

هاوكات خۆپیشاندانەكانی بەسرە بەهۆی نەبونی ئاو خزمەتگوزارییەكانەوە پێش نزیكەی مانگێك بۆیەكەمین جار ئەنجامدراو  دوای بەڵێنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و كۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ماوەیەك دەنگی نارەزایی گەنجانی بەسرە كپ بۆیەوە".

هەرچەندە حكومەتە كاربەرێكەرەكەی حەیدەر عەبادی بریاری دامەزراندنی 10 هەزار فەرمانبەر و بەڵێنی باشكردنی ئاوی خواردنەوەی دا،بەڵام ئەو بەڵێنانە نەیتوانی دانیشتوانی ئەوپارێزگایە والێبكات نەیەنەوە سەر شەقامەكان". 

خراپی كارەباو  ئاوی خواردنەوە جارێكی دیكە وای لەهاوڵاتیانكرد  رۆژی سێ شەممە خۆپیشاندان لەپارێزگاكە دەست پێبكاتەوە و بەهۆی دروستبونی ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێز ئەمنییەكان  شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 68 كەس برینداربوون كە 27یان لەهێزە ئەمنییەكان بووە"

كوژرانی خۆپیشاندەران بەدەستی هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەرانی توڕەكرد و  چەند بینایەكی حكومیان لە پارێزگایەكە سوتاند و بەشەو بەرۆژیش خۆپیشاندانەكانیان بەردەوامی پێداوە".

هاوكات ئاڵۆز بونی دۆخی پارێزگاكە كاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی لێكەوتەوە و لەونێوەندەشدا موقتەداسەرد سەرۆكی لیستی سائیرون داوای كرد كە  فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەسرە لەكارەكەی دوربخرێتەوە وهەروەها داوای كرد لەماوەی سێ رۆژدا پەرلەمان لەسەر ئەوپرسە كۆببێتەوە  و حەیدەر عەبادی رەزامەندی خۆی نیشاندا لەگەڵ چەند وەزیرێكی كابینەكەی ئامادەی ئەو دانیشتنەبێت".

لەبەرامبەرامبەریشدا علی بەدران چاودێری سیاسی لەبەسرە بەئاژانسی نهای راگەیاند،دۆخی ئەمنی پارێزگاكە ئاڵۆزە خۆپیشاندەرانیش سورن لەسەر ئەوەی تا داواكارییەكانیان جێ بەجێ نەكرێت درێژە بەخۆپیشاندانەكان بدەن".

باسی لەوەشكرد، چەند كەسێك بەچەكەوە خزاوەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە گوللە بەئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەتەقێنن كە گومان دەكرێت دەستی لەپشت بێت بۆ بەلاڕێبردنی خۆپیشاندەران".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بێت حكومەتی عێراق زیاتر بەدەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە نەیەن زیاتر تەشەنە دەسێنن".

عەلی بەردان ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیانی بەسرە بەدەست نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەكو ئاوی خواردنەوە و كارەبا وخزمەتگوزارییەكانی دیكەوە دەناڵێنن و گەنجانی ئەو پارێزگایەش رێژەیەكی بەرچاویان بێكارە".

هاوكات بەبڕوای تارق حەرب پسپۆڕی  ناسروای عێراقی،بۆ ئاژانسی نها وتی" بەردەوامی خۆپیشاندانەكان و  زیاتر بونی ئاڵۆزییەكان وادەكات كە زووتر حكومەت پێك بهێنرێت". 

ئاماژەی بەوەشكرد،ئەگەر بێت  و دۆخی ئەمنی بەسرە ئارام نەكرێتەوە وخۆپیشاندانەكان كۆتایی نەیەت ئەوا پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش دەست بەخۆپیشاندان دەكەن و عێراق دەكەوێتە دۆخێكی نائاساییەوە بۆشای دەستوری ویاسایی دروست دەبێت بەهۆی دیاری نەكردنی سەرۆكی پەرلەمان وسەرۆك كۆمارەوە".

بەسرە دەوڵەمەندترین پارێزگای عێراقە بە هەناردەكردنی نەوت و بەدەست خستنی داهات بۆ عێراق بەڵام ئەوشارە بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری وئاوڕڵێ نەدانەوە لەلایەن حكومەت و بونی گەندەڵییەكی زۆر بەرەو وێرانە دەچێت".

2018-09-06
زیاتر...
123