هەرێم هەنگاوە جدیەکەی نەوتی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند و ئەمریکای شۆککرد
نها نیوز - هەواڵەکان
ئاژانسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، رۆژانە 150 بۆ 160 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەگاتە بەندەری جەیهان و ئەوەیش نرخی نەوت دادەبەزێنێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت نزیكەی 2%ی بەهای خۆی لە بازاڕەكانی جیهان لە دەستدا، بەشێوەیەك لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 42 سەنت و یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 63 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاژانسی رۆیتەرز ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوە لە كەرتی نەوتەوە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت "یەکێک لە هۆکارەکان دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانە كەلە شەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستی پێكردەوە لەگەڵ ئەوەی كە چاوەڕوان دەكرێت رێكخراوی ئۆپیك پڵەس، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیار لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدات".
سەرچاوەکان وتووشیانە "لە ئێستادا بڕی 150 تا 160 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە رۆژانە دەگاتە بەندەری جەیهانی توركیا".
|