ئابوری

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەی نەوتەوە دوا قسەی خۆیکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار دواى زیاتر لە 20 ساڵ نەوتى بەرهەمهێنراوى هەرێمى کوردستان رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ دەکرێت. دەشڵێت "قۆناغى یەکەم رۆژانە لەنێوان 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت".
 
ئەمڕۆ هەینی حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لە پارێزگاى بەسرە وتی"رێککەوتنى سێ قۆڵى لەنێوان حکومەتى فیدراڵى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بە سەرکەوتوویی واژۆ کرا".

ئاشکراشیکرد "وەک قۆناخى یەکەم رۆژانە لە نێوان 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت".
 
وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ یەکەمجار دواى زیاتر لە 20 ساڵ نەوتى بەرهەمهێنراوى هەرێمى کوردستان رادەستى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوت (سۆمۆ) دەکرێت کە باڵى فرۆشتنى نەوت و بەرهەمەکانێتى لە وەزارەتى نەوت".
 
2025-09-26
زیاتر...