هەوایەكی سارد و كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بارستە هەوایەکی سارد ڕوو دەكاتە هەرێم و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: بەشێوەیەكی نائاسایی بۆ ئەم كاتەی ساڵ پلەكانی گەرما بە نزیكەی 12 پلە دادەبەزن.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" پێشبینی ئەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لەنێوان 2/7/2025 بۆ 5/7/2025 بارستە هەوایەکی سارد لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیاوە بگاتە ناوچەکانی باکووری ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق".
ڕاشیگەیاند" کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی باکووری ئێران ئەبێت بە باران و کەشێکی سارد و لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە چالاکبوونی بای بەهێز و فێنکی باکووری ڕۆژهەڵات کاریگەری ئەبێت".
وتیشی، “پێشبینی نزمبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەوکاتەی ساڵ لە پلەکانی گەرمادا دەکرێت بەنزیکەی 8 تا 12 پلە، کە ئەمەش کەشێکی زۆر فێنک لەناوچەکەدا دروست ئەکات، کە بۆ مانگی تەمموز تا ڕادەیەک دەگمەن و نائاسایی ئەبێت”.
|