سەرۆکی مەهەپە: ئیسرائیل پیلانی هەیە بۆ تێكدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند"ئیسرائیل دەیویست بە هێرشکردنە سەر ئێران، جینۆسایدی غەززە پەردەپۆش بکات"، دەشڵێت" ئیسرائیل پیلانی هەبوە بۆ تێكدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا."
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە ڕایگەیاند" ئیسرائیل بەپێی بنەما گەردونییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، تایبەتمەندی دەوڵەتبونی لەدەست داوە و بوەتە ئامێری تاوان و دەستەی مەرگ و ڕێكخراوی تیرۆریستی."
جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئیسرائیل دەیویست بە هێرشکردنە سەر ئێران، جینۆسایدی غەززە و تاوانەکانی لەو کەرتە پەردەپۆش بکات، دەشڵێت" ئیسرائیل پیلانی داڕشتوە بۆ ڕاگرتنی سەردەمی تورکیای ئاشتی و تێكدانی پڕۆسەی چارەسەریی. "
دەوڵەت باخچەلی داوا دەکات، نەتەوە یەکگرتوەکان دەستوەردان بکات و دەستبەجی هێزی بەکار بهێنێت، تاوانباران لە بەردەم دادگا سزا بدرێن و بەبێ دواکەوتن بەرەی بەرگریی هاوبەش دژی دەوڵەتی ئیسرائیل دروست بکرێت.
|