جیهان

یەکەم لێدوانی ئێران دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەبێ سزا تێناپەڕێت و ئێران مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێكسێكدا نووسویەتی، ئەمریكا، بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران، پێشێلكارییەكی گەورەی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، یاسا نێودەوڵەتییەكانی ئەنجامداوە.

ڕاشگەیاند، هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بەبێ سزا تێناپەڕێت، وتیشی پێویستە هەر ئەندامێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بەو ڕەفتارە مەترسیدار و بێ یاسا و تاوانكارییەی ئەمریكا بە ئاگابێتەوە ئیدانەی بكات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕگەكانی لە ئێستادا مافی ڕەوای ئێران خۆیەتی كە وەڵامی ئەو پێشێلكاریانە بداتەوە کە بەرانبەری کراوە، وتیشی، ئێران هەموو بژاردەكانی بۆ بەرگریكردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەی لەبەردەستدایە.

ئەم بەرەبەیانییە 22ی حوزەیران کتوپڕ ئەمەریکا ئەوەی چاوەڕواندەکرا کردی و هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و رایگەیاند" هێرشەکەمان زۆر سەرکەوتوو ".

هەرەوەها بۆ پێشاندانی سەلامەتی فڕۆکەوانەکانیان ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەکانیان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و هێرشەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.
 
لە بارەی بۆردومانەکەوە وتیشی"بارێکی تەواو لە بۆمب خرایە خوارەوە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکە، فۆردۆ. هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە رێگای گەڕانەوەدان بۆ نیشتمان".
 
دەشڵێت، "هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا نییە کە بتوانێت ئەمە بکات. ئێستا کاتی ئاشتییە".


2025-06-22
زیاتر...