هەواڵ

عێراق 170 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا ته‌رخانكردووه‌


ئاژانسی نها...

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد: عێراق نزیكەی ١٧٠ ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەرخان كردووە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاویكردەوە: حكومەتی عێراقیش پەیوەندی بە پێشنیارەكەی كۆفاكس كردووە بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگی ئەو وڵاتانەی كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.

كۆفاكس بیرۆكە و دەستپێشخەرییەكی جیهانییە و ئامانج لێی، هەماهەنگی وڵاتانە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی سەرقاڵی دروستكردنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنان، بۆ ئەوەی لە كاتی بەرهەمهێنانیدا حكومەتی وڵاتان ڤاكسینەكە بۆ هاوڵاتیان، دابین بكەن.
2020-10-31
زیاتر...