هەواڵ

داعش سێ هاوڵاتی دەکوژێت و سێ کەسی دیکەش دەڕفێنێت

 ئاژانسی نها 
 ئەم شەو چەکدرانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندێکی سنوری خانەقین  سێ هاوڵاتی گوندەکەیان کوشتوە و سێ کەسی دیکەشیان ڕفاندوە، تا ئێستاش شەڕو ڕوبەڕوبونەوە بەردەوامی هەیە.

خالد دارا، بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لەخانەقین بە ئاژانسی نهای ڕاگەیاند، " کەمێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی جسر حەلوان سەربە قەزای خانەقین لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ هاوڵاتی گوندەکەیان کوشتوە و سێ کەسی دیکەشیان ڕفاندوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕو ڕوبەڕوبونەوەیەکی قورس بەردەوامی هەیە لەنێوان دانیشتوانی گوندەکەو چەکدارانی داعشدا، وە تا ئێستاش هیچ هێزێک بەهانای دانیشتوانی گوندەکە نەڕۆشتوە. 

ئەوەشی وت ، دانیشتوانی گوندی جسر حەلوان بەزۆری عەرەب نشین و قوربانیەکانی ئەم شەویش عەرەبن.
2020-10-21
زیاتر...