هەواڵ

له‌سه‌ر سوتانی ئاڵای كوردستان.. پێشمه‌رگه‌ هۆشداریی ده‌داته‌ عێراق

ئاژانسی نها..

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌یامێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كرد و رایگه‌یاند، سوكایه‌تیكردن به‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراونیه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، سوتاندن و بێڕێزیكردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان، كه‌ سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌، له‌ ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا گیانی خۆیان به‌خشیوه‌، به‌توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، په‌لاماردانی باره‌گای هه‌ر حزب و لایه‌نێك، دواتر سوكایه‌تیكردن به‌ ئاڵای كوردستان، په‌یامێكی روونه‌، ده‌خوازێت هه‌رچی زوه‌ ململانێ حزبییه‌كان و گرژییه‌ سیاسیه‌كان به‌لاوه‌ بنرێن و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن، بۆ پاراستنی پیرۆزییه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستاو ئاینده‌.


2020-10-17
زیاتر...