وەرزش

رۆناڵدۆ نۆ گۆڵی پێویسته‌


کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێویستی بە نۆ گۆڵە بۆ ئەوەى ببێتە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ.

هەڵبژاردەى پورتوگال لەماوەى 10 رۆژدا سێ یاریی ئەنجام دەدات، ئەمشەو لە یارییەکی دۆستانەدا کاتژمێر 9 و 45 خولەک روبەروی ئیسپانیا دەبێتەوە.

11ی مانگ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر فەرەنسا یاریی دەکات و 14ی مانگیش هەر لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر سوید یاریی دەکات.

ئێستا رۆناڵدۆ ە 165 یاریدا 101 گۆڵی تۆمارکردوەو پێویستی بە نۆ گۆڵی ترە بۆ ئەوەى ببێتە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ.

گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان عەلی دائی ئێرانییە کاتێک لە 149 یاریدا 109 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەى تۆمارکردوە.
2020-10-07
زیاتر...