کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

رۆژی هەینی 21ی ئازاری 2025 بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ جەژنی نەورۆزی کوردان لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر لە پەیامێکدا وێرای پیرۆزبایی و رایگەیاند" نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی".

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر : 

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.

نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان. 

نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
2025-03-21
زیاتر...