وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 راگەیێندرا
پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم درنگ نێردراوە بۆ بەغدا، بۆیە دابەشكردنی دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان، و ئاشکرای دەکات کە " ئیرادەیەکی بەهێز نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر".
دوای ئەوەی دوێنێ لیستی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆران لەلایەن شاندێکژی تەکنیکی دارایی هەرێم بۆ بەغدا نێردرا و ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی میچە دەستیپێکرد، دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیان" بەهۆی كارە تەكنیكیەكانەوە بۆ ناردنی مووچە، مووچەی مانگی سێ-ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان".
وتیشی" ئەم مانگەش وەک مانگەکانی رابردوو درەنگ لیستەکە نێردراوە بۆ بەغدا، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەبوو هەموو 10ی مانگێک لیست بنێردرێت، بەڵام 19ی مانگ ناردوویانە".
ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتی هەرێم بەردەوام کێشە بۆ مووچە دروست دەکات، لیست درەنگ دەنێرێت و داهاتی ناوخۆ بڕی کەم دەنێرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو دەشڵێت" ئیرادەیەکی بەهێز نییە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا".
.
|