هەواڵ

زانیاریی لەسەر لێبڕینی موچە بۆ ئەم مانگە ئاشکرا دەکرێت

ئاژانسی نها..

ئه‌ندامێکی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رایگەیاند، له‌ مووچه‌ی مانگی سێ به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی دوو لێبڕینی مووچه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بڕی بڕینه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ئه‌كات.

به‌رهه‌م مسته‌فا ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووە، كه‌ زانیاری دروستی‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ ده‌كه‌وێته‌ دوای 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ به‌غدا 300 ملیار دیناره‌كه‌ بنێرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ مووچه‌ی مانگی 3، به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی دوو لێبڕینی مووچه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بڕی بڕینه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ئه‌كات".

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم تا ئیستا نەیتوانییوە موچەی مانگی سێ دابەشبکات، سەڕەرای ئەوەی موچەی لەکاتی خۆیدا نادرێت و دوادەکەوێت.
2020-08-06
زیاتر...