هەواڵ

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ نها: دۆخی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌ مه‌ترسیدایه‌

ئاژانسی نها...

جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ رووی كۆرۆناوه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌ و  پێشبینى ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا دۆخه‌كه‌ خراپتر بێت.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ره‌و خراپتر بڕوات و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر وتی، له‌ ئێستادا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌درێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كان نه‌مێنێت.
2020-08-05
زیاتر...