جیهان

ئەمریکا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی زیاتر لەکوردستان جێگیردەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى دوو فڕۆكه‌ى سه‌ربازیىەوە ژماره‌یه‌ك سیستمى به‌رگریى ئاسمانی بۆ رۆژئاواى كوردستان گواستوه‌ته‌وه‌و ژماره‌ى هێزه‌كانیشى زیاتركردوه‌.

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییە سورییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمریکا بونی سەربازیی خۆی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردوتەوە، بەشێوەیەک ته‌نها لەدوو رۆژی رابردودا چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی سی 17و سی 130، لەبنکەکانی خەراب جێر و رومێلان نیشتونەتەوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، کە پێدەچێت فڕۆکەکان کەلوپەلی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی‌ و کارمەندانی سەربازیی ئەمریکا و کەرەستەی سەربازیی دیکەیان هەڵگرتبێت،  رەنگە ئەم جێگیرکردنە وەک وەڵامێک بێت بۆ بەرزبونەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە یان بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکان، بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا رووبەڕووی هێرشی زیاتر بونەتەوە، لەوانە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ‌و موشەک، بەتایبەتیی لە پێگەکانی  وەک بنکەی تەنەف لەنزیک ئوردن‌ و بنکەکانی تر لە رۆژئاوای کوردستان، کە  لەهەندێک لەو هێرشانەدا بەشێک لە سەربازە ئەمریکییەکان بەسوکی برینداربون.
2024-11-09
زیاتر...