لەسەر دیارنەمانی بودجەیەکی زەبەلاح لە سلێمانی زانیاری نەبیستراو ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، یەک ترلیۆن دینارى داهاتى سلێمانى دیارنییە و نازانرێت چی لێهاتووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە پێگەی فەرمی خۆى ئاشکرایکردووە "لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، تەنها سێ پڕۆژەی دیار لە سلێمانی ئەنجامدراون، ئەوانیش سێ پڕۆژەی ئەندەرپاس و شەقامن، دوانیان لە بازنەیی مەلیك مەحمود و یەكێكیش نزیك باخی بەختیاریی، پارە و بودجەی هیچ یەكێك لەم سێ پڕۆژەیە لە حكومەت و داهاتی سلێمانی خەرج نەكراوە".
گوڵپى ئەوەشی خستووەتە روو "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تەنها داهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین (واتە گومرگ، باج، رسومات) نزیكەی یەك ترلیۆن دینار بووە، ئەم پارەیە یەك دیناری بۆ مووچە خەرج نەكراوە.
ناوبراو نوسیویشیەتی "ئەو بودجەیە هیچ پڕۆژەیەكی دیاریی ستراتیجی پێ تەواو نەكراوە، پارەی كۆمپانیاكانی دەرمانی لێ خەرج نەكراوە و هێشتا نەخۆشخانەكان بەدەست كەمی دەرمان و پێداویستییەوە گیرۆدەن و دەپرسێت، كەواتە ئەو ملیارەها دینارەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی لە كوێیەو چی لێدێت؟".
|