سبەی تەیف سامی گرفتی مووچەی هەرێم یەکلادەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەچێتە پەرلەمان و کێشەی مووچەی هەرێم یەکلادەکاتەوە.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا وتی "وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی لیژنەكەیان كراون و رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت".
ناوبراو ئاشکراشیکرد "لە كۆبوونەوەكەدا پرسی مووچە و بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و گرفتی نەختینە و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێم تاوتوێدەكرێن".
|