سەعدی ئەحمەد پیرە: کاردەکەین بۆ پێکەوە ژیانێکی ئاشتییانە لە پارێزگای کەرکوک
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لەرێگای پارێزگاری کەرکوکەوە، کاردەکەین بۆ پێکەوە ژیانێکی ئاشتییانە لە پارێزگای کەرکوک".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-8-2024، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەموو کەرکوکییەکانە و پارێزەری چەپکە گوڵەکە و هەموو رەنگ و دەنگێک دەبێت لە کەرکوک".
دەشڵێت "لەداهاتوودا، وەک یەکێتی و وەک نوێنەری هەموو کەرکوکییەکان، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەو پارێزگایە و ئاشتی و پێکەوەژیان دەهێنینە ئاراوە، لەئێستاوە کاتی خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکییەکانە".
|