پەرلەمانتارێک: لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت
لەم هەفتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى
کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان رایگەیاند "زیاتر لە دوو هەفتەیە لیستى مووچە نێردراوە
بۆ وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ بەبێ ئەوەى هیچ تێبینییەک لە بارەیەوە درابێتە وەزارەتەکەیان،
کە کێشە بۆ مووچە دروست بکات".
هاوکات، کاروان یاروەیس، ئەندامى پەرلەمانى عێراق
رایگەیاند، لە رۆژی 1ی ئابەوە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق تەواو بووە و
چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێردرێت.
وتیشی "کێشە لەسەر لیستى مووچەى فەرمانبەرانى
هەرێمى کوردستان نییە بە تایبەت کە ئەم مانگە زووتر لیستەکە نێردراوە بۆ بەغدا".
|