وەرزش

قسەیەکی رۆناڵدۆ کاردانەوە دروستدەکات


ڕۆناڵدۆ پێیوایە بە بردنەوەى خولى ئیتاڵیا کارەکەیان بەئەنجام گەیاندووە و نازناوەکەش پێشکەشى ئەو هاندەرانە دەکات توشى کۆرۆنا بوون.

دواى بردنەوەى نازناوى خولى ئیتاڵیا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستەگرام دەڵێت "کارەکەمان بە ئەنجام گەیاند و ئێمە پاڵەوانى ئیتاڵیاین".

ڕۆناڵدۆ ئاماژە بەوە دەکات، دڵخۆشە بەوەى بۆ دووەم جار لەسەریەک ئەم نازناوە بەدەستدەهێنێت و لە نوسینەوەى مێژوو لەگەڵ یانەکەیدا بەردەوام دەبێت و دەڵێت "ئەم نازناوە بۆ هەموو هاندەرانى یۆڤانتۆسە بەتایبەت ئەوانەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون".

ڕۆناڵدۆ پێیوایە بردنەوەى نازناوەکە کارێکى ئاسان نەبووە و پێویستى بە ئازایەتى و هەڵوێست و دیزاینى بەهێز هەبووە بۆ کردنى هەموو ئەو یارییە یەک لەدواییەکانە، لەگەڵ تێکۆشان هەتا کۆتایى لە پێناوى نازناوەکەدا.
2020-07-27
زیاتر...