راپۆرت

راپۆرت.. بڕبڕەی پشتی کابینەی حکومەتی هەرێم ساڵێکە بێ وەزیرە

ئاژانسی نها.. راپۆرت..

ساڵێک بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕی، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەزیری نییە، لە کاتێکدا ئەم وەزارەتە بە بڕبڕەی پشتی حکومەت دادەنرێت.

پێنج کابینەی حکومەتە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دروستکراوە و لەم ماوەیەشدا تەنها یەک وەزیری بەڕێوەیبردووە، ئەویش ئاشتی هەورامییە، بەڵام لە ئێستا ناوبراو لە دەروەی هەرێمە و وەزارەتەکە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەم وەزارەتە کە بە بڕبڕەی پشتی کابینەی حکومەت دادەنرێت، پێنج کابینەیە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت و هەموو گرێبەستە نەوتەییەکانیش لای پارتییە، بەجۆرێک لایەنەکانی دیکە ئاگاداریی ئەم گرێبەستانە نین، دەڵێن، "نازانرێت گرێبەستە نەوتییەکان چۆنن و چۆن کراون"

پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، نەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەکان کێشەی بۆ لیژنەکانی وەزارەتەکە دروستکردووە و لە ئێستادا هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن، ئەوەش بووتە هۆی ئەوەی ئەم وەزارەتە لە چاودێری پەرلەمان بەدەر بێت.

سەرۆکی ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی راگەیاند، نەبوونی وەزیر بۆ سامانە سروشتییەکان بووە بە کێشە بۆ لیژنەکانی پەرلەمان تایەبەت بەم وەزارەتە، بەجۆرێک ناتوانرێت هیچ کۆبوونەوەیەک بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، بەهۆی نەبوونی وەزیری بۆ وەزارەتەکە لە ئێستا ئەم وەزارەتە لە چاودێری پەلەمان بەدەرە.

هاوکات سەفین گەردی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاژانسی هەواڵی نهای وت، پڕکردنەویەی ئەو پۆستە پەیوەندی بەوەوە هەیە پارتی دەیەوێت کەسێکی شیاو پۆ ئەو وەزارەتە کاندید بکات و لە داهاتووودا پۆستەکە پڕدەکرێتەوە.

نها زانیویەتی هۆکاری دانەنانی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، هەرچی نێچیرڤان بارزانی بووە داکۆکی ئەوەی کردووە کە ئاشتی هەورامی ببێتەوە بە وەزیری سامانە سروشتییەکان و مەسرور بارزنیش قبوڵی نەکرد، هەربۆیە تا ئێستاش ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە
2020-07-23
زیاتر...
123