تەندروستی

ئەگەر سودەکانی مێخەک بزانی بە بەردەوامی بەکاریدەهێنیت


مێخەك یەکێکە لە باشترینی ئەو ڕووەکانی کە بۆ دروستکردنی خواردنە جیاوازەکان سوودی لێوەردەگیرێت و وێڕای ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە، جەستە لە کۆمەڵێك نەخۆشی بەدووردەخات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە دیارترینی سوودەکانی مێخەك کردووە بۆ تەندروستیی جەستە، بەم جۆرە:

 - کرداری هەرس باشتر دەکات و چارەسەری هەوکردن و ئاوسانی سك دەکات، هەروەها دەردانی ئەنزیمەکان لە هەناودا باشتر دەکات و رێگە لە تووشبوون بەرشانەوە دەگرێت.

- ئازاری ددان کەمدەکاتەوە چونکە تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی تێدایە و ئازارەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها ناودەم پاکژدەکاتەوە لە بەکتریا و ڤایرۆسەکان و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم کەمدەکاتەوە.

- چارەسەری سەرئێشە دەکات کەبەهۆی دڵەڕاوکێوە دروست بووبێت.

- چارەسەری ئازاری قوڕگ دەکات و هەوکردنەکانی ناهێڵێت.

- یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی سووڕی خوێن کە وادەکات مێشك چالاك ببێت و رێگە لە تووشبوون بە خەمۆکی دەگرێت.

- چارەسەری هەوکردن و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە دەکات،  و رێگە لە داخرانی گیرفانە هەواییەکان دەگرێت.

- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

- دڵ و جگەر بەهێزدەکات و رێگە لە تووشبوون بە جەڵتە دەگرێت.

- ماندوێتی و سترێس و ئازاری سەر کەمدەکاتەوە.

- تەندروستیی پێست باشتر دەکات.
2020-07-16
زیاتر...