هەواڵ

حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

ئاژانسی نها...

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبوووه‌و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکومەت ستایشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له‌ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ باسى له‌ هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێوە‌چونى پڕۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و پێداویستییە‌كانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى  پرۆسه‌كه‌ کردوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواى راگۆڕینه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌یوه‌ست به‌ چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن بەشداربوانی کۆبونەوەکە، بڕیاردراوە به‌پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ چاكسازى جیبه‌جێ بكرێن، له‌ بواره‌كانى یه‌كخستن و رێكخستنى یه‌كه‌ ژمێریاریه‌كان، رێكخستنى هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى، بابه‌ته‌كانى خانه‌نشینى و دۆسیه‌ى شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان به‌پێى یاساى چاكسازى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.
2020-07-12
زیاتر...