وەرزش

دیمبلی بۆچوونی لەسەر مانەوەی لە بەرشەلۆنەدا گۆڕاوە


یۆڤانتۆس دەیەوێت بە خواستن دیمبلى بگوازێتەوە ڕیزەکانى و یاریزانەکەش چاوەڕێى توانا داراییەکانى یانە ئیتاڵیەکە دەکات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، عوسمان دیمبلى فەڕەنسى بۆچوونى لەسەر مانەوەى لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیدا گۆڕاوە، ئەمە لە کاتێکدا یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هەوڵى گواستنەوەى دەدات.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایە کە یۆڤانتۆس دەیەوێت بەخواستن گرێبەست لەگەڵ دیمبلیدا ئیمزابکات، ئەمە پێش ئەوەى هیچ شتێکى نوێ ڕووبدات.

مۆندۆ ڕوونیکردووەتەوە، ئێستا دیمبلى بەجدییەوە لە توانا داراییەکانى یۆڤانتۆس دەڕوانێت لە بارەى ئۆفەرەکەیەوە، بەتایبەت کە هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بەدواى هەلى زیاترى یاریکردندا دەگەڕێت.
2020-06-03
زیاتر...