راپۆرت

قوباد تاڵەبانی لە بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چی کرد؟

ئااژانسی نها.. راپۆرت

لە دۆخێکی ئاڵۆز و دژواردا کە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت "قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەرکێکی قورسی خستە سەرشان، و بە مەبەستی چارەسەرکردنی موچەی فەرمانبەران بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

سەبارەت بە موچە و بودجە رۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆیان کرد.

                            "زانیارییمان هەیە کاری باشی بۆ موچەی فەرمانبەران کردووە"

لەسەر سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی پەرلەمانتارێک دەڵێت، قوباد تاڵەبانی بووە هۆی کردنەوەی گرێ کوێرەی نێوان هەرێم و عێراق دەرگای کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەشڵێت، زانیارییمان هەیە کاری باشی بۆ موچەی فەرمانبەران کردوە و ئەنجامەکەشی دەردەکەوێت.

لوقمان وەردی پەرلەمانتاری کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، قوباد تاڵەبانی چەند کارێکی باشی لە بەغدا کردووە و بووە هۆی ئەوەی گرێکوێرەی نێوان هەرێم و بەغدا بکاتەوە و سەردانەکەشی ئیجابی بووە و لە داهاتوودا ئەنجامەکەی دەردەکوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوباد تاڵەبانی ئەرکێکی قورسی وەرگرت بۆ چوون بۆ بەغدا لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی هەرێم و عێراق گەیشتبون بە لوتکە، بەڵام تاڵەبانی توانی ئەو گرژییە نەهێڵێت و دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە.

                                            "چاوەڕێی کاری باشتریشی لێدەکرێت"

هاوکات ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاژانسی هەواڵی نهای وت، زانیارییمان هەیە قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کاری باشی کردووە، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاوەڕێی کاری باشتریشی لێدەکرێت.

هەر سەبارەت بە سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئیجابی بوون و ئەنجامی باشی دەبێت.

                          "ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دڵخۆشکەر دەبن، بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان"
                   
حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی نهای وت، ئێمە ئاگاداری کۆبونەوەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووین و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دڵخۆشکەر دەبن، بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

رۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسی بودجە و موچە سەردانی بەغدایان کردوو، لە کۆتا کۆبوونەوە و گەڕانەوەیان بۆ هەرێم شاندەکەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، کۆبوونەوەکانیان ئیجابی بوون.
2020-05-16
زیاتر...
123