هەواڵ

ته‌ندروستی سلێمانی هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ری سه‌باره‌ت به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

ئاژانسی نها...

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت قۆناغی كۆرۆنا له‌ دوای 15ی نیسانه‌وه‌ بچێته‌ قۆناغێكی دڵخۆشكه‌ره‌وه‌.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، پێشبینی دەكەم لەدوای 15ی نیسان كۆرۆنا بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

ئه‌و وته‌یه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كاتێكدایه‌، بەپێی دواین ئامار، لە ئێستادا تەنها 5 تووشبوو لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە ماون و لەكۆی پارێزگای سلێمانی-ش 28 كەس لە نەخۆشخانە ماون.
2020-04-08
زیاتر...