هەواڵ

دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە

ئاژانسی نها..

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند،  هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە.

سەرەچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە دابەشکردنی موچەی دەستەو وەزارەتەکان دەستپێدەکاتەوە  و یەکەم وەزارەتیش کە موچە وەردەگرێت تەندروستییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی ئەو موچەیەک لە چوارچێوەی رێکارە تەندروستییەکان دەبێت بە شێوەیەک کە مەترسی نەبێت بۆسەر تەندروستی هاوڵاتییان.

2020-04-07
زیاتر...