هەواڵ

نها له‌ رێگه‌ی لێدوانی پارێزگار و قائیمقامی سلێمانییه‌وه‌ ورده‌كاریی رێگه‌پێدانی 12ی شه‌و بۆ شه‌شی به‌یانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئاژانسی نها...

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی خۆیانن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌ 12ی شه‌وه‌وه‌ بۆ شه‌شی به‌یانی رێگه‌یان پێدراوه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای رایگه‌یاند، هاوڵاتییان ده‌توانن له‌ كاتژمێر 12ی شه‌وه‌وه‌ بۆ شه‌شی به‌یانی تا 72 كاتژمێری داهاتوو، بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ پێویست به‌ رێگه‌پێدان بكات.

هاوكات ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كانی خۆیان ده‌توانن له‌ كاتژمێر 12ی شه‌وه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كانیان.
2020-03-31
زیاتر...