هەواڵ

ئاماری توشبووانی كۆرۆنا له‌ ده‌ربه‌ندیخان مه‌ترسیدارن

ئاژانسی نها....

وه‌زیری ته‌ندروتی هه‌رێم رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی ده‌ربه‌ندیخان به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ زیاتره‌.

سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ قۆناغی چاره‌سه‌ر و كۆنترۆڵكردنداین بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و ته‌شه‌نه‌ نه‌كات و هیوادارین هاووڵاتیان پابه‌ندی رێكاره‌كان بن و نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نیا له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له‌ 100 نموونه‌ی پشكنین وه‌رگیراوه‌ و 17 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ و ره‌وشی نه‌خۆشه‌كان باشه‌ و هه‌ندێك نه‌خۆشیش له‌ قۆناغی چاكبوونه‌وه‌ن و دوای چاكبوونه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ ده‌كرێن.
2020-03-25
زیاتر...