هەواڵ

داواده‌كرێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌كرێته‌ بیانووی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌

ئاژانسی نها....

 سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەت میكانزمێك بۆ دابەشكردنی مووچە بدۆزێتەوە و قەدەغەی هاتووچۆ نەكەنە بیانوو بۆ دابەشنەكردنی مووچە.

ئماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تائێستا لەپەیوەندیداین بزانین ئەنجامێكمان دەست دەكەوێت ئەمڕۆ یان نا، بەڵام بەپێی ڕیزبەند ئێستا لەدوای ئەو وەزارەتانەی مووچەیان دابەشكراوە دەبێت مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت، بۆیە لەهەوڵداین بزانین كەی دابەش دەكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی كۆڕۆناوە خشتەی دابەشكردنی مووچەی دەستكاری كرد، لەئێستادا مامۆستایان نزیكەی 45 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
2020-03-24
زیاتر...