تەندروستی

ئەوانەی بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن دەستگیردەكرێن

نها نیوز- هەواڵەكان

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 50 كەس دەستگیركران بەتۆمەتی هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەشداری نەكردنیان لە دەنگدان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێكرد.  

ئەمڕۆ 29ی شوباتی 2024، رەحیم جیهان بەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ، رایگەیاند "ئەوهاوڵاتیانەیان دەستگیركردوە كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی ئەوەیانكردووە بەشداری هەڵەبژاردن نەكەن".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو كەسانە بەتۆمەتی هاندان لەلایەن هەواڵگری پۆلیس بەهاوكاری دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ورمێ ئاماژەی بەوەشداوە "بەپێی یاسای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان  بڵاوكردنەوەی هەر دروشم و پەیامێك، بۆ ئاسایشی كۆمەڵگە و دژایەتیكردنی هەڵبژاردن پێشێلكارییەكی یاسایەو تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە".

دەستگیركردنی ئەو كەسانە لەكاتێكدایە بڕیارە سبەینێ هەینی 1ی ئاداری 2024، پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پەرلەمانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەبچێت.

2024-02-29
زیاتر...