تەندروستی

نرخی نەوت و زێر لە بازاڕەكانی جیهان

نها نیوز- ئابووری

ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ شەممە كەمێك لە نرخەكەی بەرزبووەوە و هاوكات نرخی ئۆنسەی زێڕ بە جێگیری مایەوە.

بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە دوێنێ شەممە  زیاتر لە نیو دۆلار نرخەكەی بەرز بۆتەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسی ئەمریكی بە 76 دۆلار و 57 سەنت نرخەكەی جێگیر كراوە.

لەلایەكی دیكەوە، بۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێر بە دوو هەزار و 35 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەراورد بە دوێنێ شەممە نرخەكەی بە جێگیری ماوەتەوە.

 
 

2024-02-25
زیاتر...