وەرزش

پەرلەمانی عێراق: لە بودجەی ساڵی 2024 موچەی موچەخۆران زیاد دەکرێت

نهانیوز- هەواڵەکان

ئەمرۆ هەینی،23ی شوباتی2024،  مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: " داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە کە هەوڵەکانی خێراتر بکات لە رێکخستنی بودجەی ساڵی 2024 تا لەوە زیاتر دوانەکەوێت و بە خێرایش بنێردرێتە پەرلەمان".
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا هیچ شتێکیان لەسەر بودجەی ئەمساڵ پێنەگەیشتووە بۆیە داواکراوە کە پەلەبکرێت لەپێناو بڕیاردان لەسەر بودجە و خەرجییەکانی ئەمساڵ تا لە رێگەیەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەنگاوی نوێ بنرێت.
ئەوەشی خستە روو، پێوەرەکانی موچە پێویستی بە 34 بڕگە هەیە لە هەڵوەشاندنەوە و بڕیاردان لەسەر کە چاوەڕێی هەموارکردنەوەن کە ناکۆکی لەسەرە و ئەگەر لەوە زیاتر دوابخرێت ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفتی زیاتر بۆ بودجەی ئەمساڵ.
دەشڵێت، " بەبی گەڕانەوە بۆ بودجە بڕیار لەسەر زیادکردنی موچەی بەشێک لە موچەخۆران دراوە تا لەوە زیاتر دوانەکەوێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دواین کۆبونەوەیدا بڕیاریداوە لە بەرزکردنەوەی موچە بە ریژەی٥٠٪ـی موچەخۆرانی پلە حەوت و هەشت و نۆی وەزارەتەکان.

2024-02-23
زیاتر...