تەندروستی

ئاگادارییەک لە پەروەردەی سلێمانییەوە بۆ خوێندکاران

نهانیوز- هەواڵەکان

پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەك له‌ باره‌ی شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كان بۆ خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ 21 شوباتی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكەینەوە، لە رێگەی ئەم لیلینکنكەوه‌ بەپێی پارێزگاكان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوە بەراییەكان (تمهیدی) بزانن".

ده‌شڵێت: "بۆیە داوایان لێ دەكەین رۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە 3ی ئازاری 2024، كاتژمێر (1:00)ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)".

ئەوەشی خستوه‌تەروو: "لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە بەزووترین كات سەردانی پەروەردەی خۆتان بكەن بۆ ڕاستكردنەوەی زانیاریەكانلینکی ماڵپەڕ
2024-02-21
زیاتر...