هەمەڕەنگ

هەرێم داوای بەشی دووەمی نەوتی سپی لەبەغدا دەكات

نهانیوز- هەواڵەكان

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم رایگەیاند: وەجبەی یەكەمی ئەو نەوتەی بەغدا رەوانەی هەرێمی كرد دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا لەكۆتایی نزبكبوتەوەو بۆ ناردنی وەجبەی دووەمیش وەفدێكیان رەوانەی بەغدا كردوە. 
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سورشتیەكانی هەرێم، وەفدێكی وەزارەتەكەیان بەفەرمانی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ لەبەغدایەو لەگەڵ بەرپرسە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كۆبوونەتەوە"
"بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامەكانیان ئەرێنی بوو لەسەر ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان" راگەیەنراوەكە وادەڵێت.  
ئەوەشخراوەتەڕوو كە سەردانی وەفدەكە بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتە بۆ ناردنی بەشە نەوتی هەرێم دوای ئەوەی دابەشكردنی وەجبەی یەكەم بەرەو كۆتایی دەچێت.

2024-02-19
زیاتر...