هەواڵ

دوو كەسی نزیك لەهادی عامری لەبەغدا كوژران

 نهانیوز- هەواڵەكان 

سەرچاوە  ئەمنییەكان لەناوچەیەیكی بەغدا چەكدارانی نەناسراو دەستڕێژی گولەیان لە دوو كەسی نزیكی هادی عامری كردو هەردووكیان كوژران.
لەناوچەی راشدیەی بەغدا چەند چەكدارێكی نەناسراو بەسەر ماتۆڕ سكیلێكەوە تەقەیان لە دوو كەسی نزیك لەهادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر كرد كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تیۆتا لاندكرۆزدا بوون و هەردووكیان كوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەكان لەسەرچاوە ئەمنیەكانەوە بڵاویانكردوەتەوە، چەند چەكدارێك تەقەیان لە سەبری عامری ئاوەڵزاوای هادی عامری و ئامۆزایەكی كردووە و دەستبەجێ هەردووكیان كوژراون و چەكدارەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
 

2024-02-18
زیاتر...