هەواڵ

سكاڵای تایبەت بەناردنی 700 ملیار دینارەكە دواخرا

نهانیوز- هەواڵەكان


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاردانی لەسەر سكاڵای تایبەت بە ناردنی 700 ملیار دینار وەكو قەرز بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ 25ـی ئازاری ئەمساڵ دواخست.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر چوار سكاڵای تایبەت بە هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەو سكاڵایە، بەڵام یەكلایكردنەوەی سكاڵاكە دواخرا بۆ 25ـی ئازاری ئەمساڵ.
ساڵی رابردوو حكومەتی عێڕاق بڕی 700 ملیار دیناری وەكو قەرز بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی كوردستان نارد، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بوو، پاش ئەوەش سكاڵا لەسەر ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق تۆماركرا و بە نادەستوریی لەقەڵەمدرا.


2024-02-18
زیاتر...